به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، بنیامین نتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه ڕایگه‌یاند: سیاسه‌تی ئیسڕائیل دژایه‌تی کردنی بوونی ئێران له سووریایه! سیاسه‌تی نه‌گۆڕی ئێمه دژایه‌تی کردنی هه‌وڵه‌کانی ئێرانه بۆ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت له سووریا جێگیر بێت، هه‌روه‌ها ئێمه به دڵنیاییه‌وه گورز له‌و که‌سانه ده‌ده‌ین که بیانه‌وێت گورز له ئێمه بده‌ن.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که تاران به ده‌یان جار ڕایگه‌یاندووه که له سه‌ر داوای یاسایی دیمه‌شق و به مه‌به‌ستی یارمه‌تی سوپای سووریا له شه‌ڕی دژ به تیرۆریسته‌کان ڕاوێژکاره سه‌ربازییه‌کانی له سووریا‌ن.
شایانی باسه که وه‌زاه‌رتی به‌رگری رووسیا دوێنێ هێرشی بێ ئه‌نجامی فڕۆکه ئیسڕائیلییه‌کان بۆ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی دیمه‌شق پایته‌ختی سووریای ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی خۆی ئاماژه‌ی داوه: سیستمی به‌رگری مووشه‌کی سووریا توانیه‌تی ۷ مووشه‌کی ئیسڕائیل بپێکێت. له‌م هێرشه هیچ زیانێک به فڕۆکه‌خانه‌ی دیمه‌شق نه‌کوتووه و سیستمی دژه مووشه‌کی سووریا ئه‌م هێرشه‌ی تێکشکاندووه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که سه‌رچاوه سوورییه‌کانیش ئاماژه‌یان دا که ئه‌م هێرشه شکستی خواردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی سووریا وتی: سیستمی به‌رگری سووریا به هه‌موو هێز و توانییه‌وه وڵامی هێرشه‌که‌ی ئیسڕائیلی داوه‌ته‌وه.
Your Comment